ئەمڕۆ شاندێکی نوێنەرانی پلاتفۆرمی ژنانی باکور بە سەرۆکایەتی خاتو نوران ئیمیر سەردانی یەکیەتی ژنانی کوردستانیان کردبە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ژنانی کوردستان لەهەموو بەشەکانی کوردستان و کاری پێکەوەیی و بەگەڕخستنەوەی پلاتفۆرمی ژنانی کورد و ژنی کورد لە کوردستان بەتایبەتی لەم سەردەمە هەستیارەی کەگەلەکەمان بە گشتی و ژنانی کورد بەتایبەتی ڕوبەڕوی بونەتەوە یەکدەنگی و کاری پێکەویی زۆر پێویستە.
لەسەردانەداکە ئەندامانی سکرتارییەتی یەکێتی ژنانی کوردستان پێشوازییان لێکردن و ئامادەیی بون جەختیان کردەوە لەگرنگی یەکگرتوویی ژنانی کوردستان و کاری هەماهەنگی کە هەمیشە یەکێتی ژنانی کوردستان بڕوای بە گرنگی پەیوەندی هەیە و بڕوای وایە بە یەکەوە ژنان بەهێزتر ئەبن و پێکەوە ئەتوانن پرسی ژنی کورد بەرەو پێشەوە ببەن.
هەروەها شاندی میوان سەردانی بەشەکانی سکرتارییەتی یەکێتی ژنانیان کرد و سەرسام بون بەکارو بەرنامەکانی ژنان و بڕیاریاندا کە لە داهاتوودا کتێب و بڵاوکراوەی نوسراو بەزاری کرمانجی دیاری بکەن بۆ کتێبخانەی یەکێتی ژنانی کوردستان .