بە توندی ئیدانەی ئەو کارە ناشرینە دور لە مرۆڤایەتی دەکەین کە ئەمڕۆ لە هوانەی شاری سلێمانی ڕوویدا کە چەند کەسێک دور لە هەمو بە ها ئەخلاقیەکان پەلاماری کچێک دەدەن و سوکایەتی پێدەکەن.
ئەم پەلامار یەکێکی ترە لەو توندو تیژیانەی بەرامبەر بە ژنان دەکرێت لەم کۆمەڵەدا بەداخەوە ئەمە یەکەم جار نیە و دواجاریش نابێت و دەبێت داواکاری گشتی و حکومەت بەزوترین کات تاوانباران بدات بە دادگاو سزای یاساییان بەسەردا بسەپێنێ و لێپێچینەوە لەگەڵ هەمو ئەو کەسانەدا بکات کە هاندەری ئەم جۆرە ڕەفتارانە و ئەم سوکایەتیە بە ژنان ڕابگرن.
یەکیتی ژنانی کوردستان