ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی پڕ شکۆدا تەرمی شەهید ئامینە ناسراو بە ئەڤین گۆیی لە پاریسەوە گەیشتە سلێمانی و لە ڕێو ڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی خانەوادە و هەڤاڵان وجەماوەرێکی زۆر پێشوازی لە تەرمەکەی کراو بەرەو گۆرستانی شەهیدانی لە قەندیل بەڕێکرا. ئەڤین گۆیی یەکێکە لەو ٣شەهیدەی کە کەلە ٢٣ی مانگی ڕابوردو لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەگەڵ دوو هاوڕێی تری لە ناوەندی ئەحمەد کایە لە هێرشێکی چەکداریدا بۆسەر ئەو ناوەندە تیرۆر کرا .
ئامینە کارا ناسراو بە ئەڤین گۆیای ژنە چالاکوانی سیاسی کورد و یەکێک لەفەرماندەی هێزەکانی پاراستنی ژنان یەپەژە لەشەڕی دژ بە داعشدا بریندار بوەو چوەتە فەرەنسا بۆ چارەسەر .