لقی گەرمیانی یەكێتی ژنانی كوردستان سەردانی بنکەی سۆزی ژنان و قوتابخانەی (خەڵات)ی بۆخوێندنی خێرا کرد كۆڕێكی کۆمەڵایەتی بۆ خوێندكاران و مامۆستایان رێکخست.
كۆڕەكە لەلایەن پارێزەری ڕاوێژکار شوان نعمان عمر بەرێوەچوو لەژێر ناونیشانی ﴿مافەکانی ئافرەتان دوای جیابوونەوە﴾ لەو كۆرەدا خوێندكاران و مامۆستایان ئامادەبوون و لەلایەن ئیدارەی خوێندنگەوە سوپاس و پێزانین ئاراستەی یەكێتی ژنان كرا بۆ ئەو بەسەركردنەوەیە.