ئەمڕۆ چوارشەممە (18ی كانونی دووەمی 2023)، لە مەراسیمێكی شایستەدا بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆر د.كۆسار محەمەد، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ئەنجومەنی زانكۆ، پێنج راگر لە پۆستەكانیان بەخشران و پێنج راگری نوێ لەجێگەیان دەستبەكاربوون.
لەئاڵوگۆڕكردنی پۆستی ڕاگری زانكۆی سلێمانی دوو ژن وەكو ڕاگری نوێ دەستبەكاربوون. ئەوانیش هەریەكە لە د.پاڤێ جەمیل ئەحمەد ڕاگری نوێ كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكان ، پ.ی.د. نادیە عەبدولكەریم ، ڕاگری نوێ كۆلێژی ڤێنترنەری لەپۆستەكە دەستبەكاربوون
لە مەراسیمەكەدا هەریەك لە (پ.ی د.كارزان تۆفیق مەحمود، راگری كۆلێژی زانستە كشتوكاڵییەكان) و (پ. ی. د. سۆران محەمەد مەمەند، راگری كۆلێژی زانست) و (پ.ی. د. ژیان ساڵح رەمزی، راگری كۆلێژی پەرستاری) و (پ. ی. د.ئیبتیسام ئیسماعیل قادر، راگری كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان) و (پ. د. فەرەیدون عەبدولستار، راگری كۆلێژی ڤێتێرنەری) دەستیان لە پۆستەكانیان ترازاند.
پاشان هەریەك لە (پ. د. نەورۆز عەبدولڕەزاق تاهیر، راگری نوێی كۆلێژی زانستە كشتوكاڵییەكان) و (پ. ی. د. سیروان محسین محەمەد ئەمین، راگری نوێی كۆلێژی زانست) و (پ. ی. د. محەمەد رەشید ئەمین، راگری نوێی كۆلێژی پەرستاری) و (پ. ی. د. پاڤێ جەمیل ئەحمەد، راگری نوێی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان) و (پ. ی. د. نادیە عەبدولكەریم ساڵح، راگری نوێی كۆلێژی ڤێتێرنەری) لە پۆستەكانیان دەستبەكاربوون.