دوای بەدوادا چونو لێکۆلینەوەی یاسایی بەردەوام لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ،ئەمڕۆ پەرلەمانی ئەڵمانیابە زۆرینەی دەنگ قڕکردنی ئێزیدیەکان ی بەجینۆساید ناساند.
میرحازم بەگ میری ئێزیدیەکان ئاشکرای کرد کە تا ئێستا ١٢وڵاتی ئەوروپی دانی بە جینۆسایدی ئێزیدیەکاندا ناوە.
لە ساڵی ٢٠١٤ڕێکخراوی بەناو داعش لە درندەترین ونامرۆڤانەترین شاڵاوی بۆسەر ئێزیدیەکان ئەنجامدا ولە ئەنجامدا بە هەزاران ژنو پیاوی ئێزیدی کوژران و ڕفێنران کە تائێستاش چارەنوسی زۆریان نادیارە.
هەر لە و شاڵاوەدا ٦٨پەرستگاومەزارگەی پیرۆزی ئێزیدیەکان وێرانکران ، لە پاش ئەو کۆمەڵکوژیە ٢٧٤٥مناڵی بێ سەرپەرشت مانەوە ٤٠٠هەزار مرۆڤی ئێزیدی لە زێدی خۆیان هەڵکەندران وئاوارەبون کەتائیستاش نەگەراونەتەوە بۆ شوێنی خۆیان.