بەڕێز خوشکی تێکۆشەر خاتوو کافیە سڵێمان سکرتێری یەکێتی ژنانی کوردستان
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری دامەزراوەی سەرۆک مام جەلال
بۆ کۆچی دوایی خاتوو ( عەتیە سڵێمان)ی خوشکی بەڕێزتان، لەناخەوە پرسەو هاوخەمیی خۆمان بەئێوەی بەڕێز و خانەوادەو خزمان رادەگەیەنین و هاوبەشی خەمتانین، لەخودای گەورەو میهرەبان داواکارین رۆحی کۆچکردو بەبەهەشتی بەرین شادبکات و ئارامی و سەبوری بەئێوەو خانەوادەکەتان ببەخشێت.
باڵوێز د.محمد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی