مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوایی خاتوو عەتیە سلێمان، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خاتوو كافیە سلێمان دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بەڕێز خاتوو كافیە سلێمان
سكرتێری یەكێتی ژنانی كوردستان
دڵگرانین بە كۆچی دوایی خاتوو (عەتیە سلێمان)ی خوشكی بەڕێزتان، بۆ ئەم خەم و كۆستە، پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێز و تێكۆشەرەكەتان دەكەین و لە یەزدانی مەزن داواكارین سەبوری و ئارامی هەموو لایەك بدات و كۆچكردووش بە بەهەشتی بەرین شادبكات.
انا لله وانا الیه راجعون
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان