قوباد تاڵەبانی: عەتییە سڵێمان لەبنەماڵەیەکی تێکۆشەر بوو
بەڕێزان خاتوو کافیە سڵێمان و کاک محەممەد سڵێمان
بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی (عەتییە سڵێمان)ی خوشکی بەڕێزتان نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو لەبنەماڵەیەکی تێکۆشەرو دیاری کوردستانە کە چەندین قوربانییان لەپێناویدا داوە و هەموو کات رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە پرسە نیشتمانییەکاندا. بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی لە ئێوە و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەم.
خواى گەورە لێی خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلا