بەڕێز خاتوو کافیە سلێمان سکرتێری یەکێتیی ژنانی کوردستان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (عەتیە سلێمان)، خوشکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، کەسوکار و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.
لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت .
دڵسۆزت
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان