سوپاسنامەیەک لەبنەماڵەی کۆچکردوو خاتوو عەتیە سڵێمان/ەوە:
بەڕێزان، بەشداربووانی پرسەی خوشکی کۆچکردومان خاتوو عەتیە:
بەناوی خۆمان و سەرجەم خانەوادەکەمانەوە، سوپاسی زۆر و ئەمەکداریمان هەیە بۆ گشت لایەنە سیاسی و دامەزراوە و کەسایەتی و هەموو بەشداربووانی پرسەی خوشکی کۆچکردومان خاتوو (عەتیە سلێمان عەبدوڵا)، هەر لە مەراسیمی بەخاکسپاردنییەوە هەتا ئامادەبوون لە پرسەکەیدا و ناردنی پرسەنامە و پەیوەندی تەلەفۆنی، بۆ دەربڕینی هاوخەمیی، کە باری خەم و پەژارەی سوک کردین.
ئەم بەشدارییەتان دڵنەواییەکی گەورەی بە ئێمە و خزم و کەسوکارمان بەخشی، و جوانترین سیمای ئەمەکداری و لوتف و هاوسۆزی و هاوخەمیی بوو بۆمان.. بۆیە لە ناخی دڵمانەوە سوپاسی بێپایانتان دەکەین و ئاسوودەیی و کامەرانی بۆ هەمووان دەخوازین.
ئەندازیار کافیە سڵێمان عەبدوڵا
محەمەد سڵێمان عەبدوڵا 30/1/2023
جیاتی بنەماڵە