برای ئازیزمان بەڕێز کاک دکتۆر عەبدولەتیف جەمال ڕەشید
فەخامەتی سەرۆک کۆماری عیراقی فیدراڵ
زۆر سوپاسی پرسەنامەکەتان دەکەین، و هاوخەمی و هەستی برایانەتان بۆ ئەم خەمە گەورەیە بەرز دەنرخێنین، هاوسۆزی برایانەتان خەم و پەژارەی کۆچکردوی لەسەر دڵمان کەمکردەوە.
خوای گەورە لەبرایەتیتان کەم نەکات و تەمەن درێژ و لەش ساغ و تەندروست بن.
دووبارە ڕێزمان قبوڵ بفەرموون..
کافیە سڵێمان عەبدوڵا
سکرتێری یەکێتی ژنانی کوردستان
31/1/2023