لە درێژەی سەردانەکانی سکرتارییەتی یەکیتی ژنانی کوردستان بۆ لای ڕێکخراوەکانی ژنان ئەمڕۆ نوێنەرانی سکرتاریەتی یەکیتی ژنانی کوردستان کەپێک هاتبوون لە خاتو لەیلا عەبدوڵا و و خاتو کنێر عەبدوڵا و خاتو لەنیا عەلی و خاتو سەیوان ڕۆستەم سەردانی ژنانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد.
لە و کۆبوونەوەیەدا بە ئامادەبوونی خاتو نەسرین جەمال ئەندامی جڤاتی گۆڕان و خاتو گولستان سەعید سەرۆکی فراکسیۆنی گۆران لە پەڕلەمانی کوردستان و خاتو نوخشە ئەحمەد وخاتو سازگار و خاتو ئاوێزە غەریب باس لەگرنگی گفتو گۆو ئاڵو گۆڕی بیرو ڕاکرا و سەبارەت بە دۆخی ژنان و ئاستەنگو کێشەکان و ئالەنگاریەکانی بەردەم بزوتنەوە کانی ژنان بە تایبەتی ئەم هێرشەی کە ئێستا دەکرێتە سەر چالاکانی ژنو ڕێکخراوەکان و هەندێ بابەتی تایبەت بەو پرسە گرنگانەی ژنان و.گرنگی پەیوەندی و نزیکبوونەوەی ژنان و یەکدەنگیان بەدەر لەهەر بیرۆ بۆچون و ئایدیایەکی سیاسی .لای خۆیانەوە ژنانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەم جۆرە دیدارانەیان بە گرنگ زانی و جەختیان کردەوە لەپتەو کردنی پەیوەندی و کاری پێکەوەیی .