ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

سمینارێك لەژێر ناوی ”هاوسەرگیری لە كۆمەڵگەی كوردیدا”

ئەمڕۆ دووشەممە ٦-٢-٢٠٢٣  بەشی پەیوەندییەکانی یەكێتی ژنانی كوردستان سمینارێكی ڕێكخست بەناونیشانی ”هاوسەرگیری لە كۆمەڵگەی كوردیدا”   لایەن خاتوو سارا حمە رەئوف ” ئەندامی بەشی كۆمەڵاتی  ئامادە کرابو  ودەرفەتێكی رەخساند بۆ  گفتۆگۆیەكی كراوە بۆ ئامادەبوانی سیمینارەکە.

لەناوەڕۆكی سیمینارەكە  باسی لەهاوسەرگیری لە كۆمەڵگەی كوردیدا و جیاوازیەکانی و کێشەو  هۆکارەکانی سەرنەکەوتنی  هەر لەسەرەتای سیمینارەکەدا  ئاماری، كێشەكۆمەڵایەتییەکانی کەهاتوەتە بەشی کۆمەڵایەتی یەکیتی ژنانی کوردستان  ساڵی ٢٠٢٢دا  شێوەکانی   خرایە ڕو

خاتوو سارا حمە رەئوف دەربارەی ئامانجی ئەم سیمیارە  تایبەت بە تەوار دەڵێت”

مەبەستم لەم سیمینارە ئەوە بوو کە کێشەکان بخەمە روو  بۆ ئەوەی هەوڵبدەین  بۆ  لێکۆڵینەوەی زیاتر و بیرکردنەوە لە   پڕۆژە ی گونجاو بۆ چارەسەرو  کەمکردنەوەی جیابوونەوە لە کۆمەڵگەکەمان کە  لە ئێستادا  هەڵکشاندایە  و توێژینەوەی زانستی بکرێت و هۆکاری کێشەکان لە هەمو ڕوویەکەوە بخرێتە ڕو ،ئەمە تەنیا دەروازەیەک بو باس لە و پرسە گرنگە .

هاوشێوە

ڤیدیۆ