بەمەبەستی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان تیمەکانی کۆکردنەوەی هاوکاری یەکێتی ژنان پێکهێنرا.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یەکێتی ژنانی کوردستان بە سکرتێرو ئەندامانی سکرتاریەت و کادرانی خۆبەخشی یەکێتی ژنانەوە بە دوو تیمی هاوکاری وچەند لیژنەیەک بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی کارەساتی بومەلەرزەکە ئامادە کردوو پاشان لە رێی هەردوو ناوەندی ئەمنەسورەکە و کارگەی کلتوری دەیگەییەننە شوێنی مەبەست ، کۆمەکەکان بریتیە لە خۆراک ژمارەیەک پێداویستی تایبەت بۆ ژنان و مناڵانی ناوچە کارەسات بارەکان. لەم بارەیەوە خاتوو سەیوان ڕۆستەم ووتی: ئێمە وەک یەکیتی ژنانی کوردستان سەرەڕای ئەوەی خۆمان بە هاوخەم هاوبەشی ئەو کارەساتە مرۆییە ئەزانین پێمان خۆشەو بە ئەرکێکی ویژدانی خۆمانی ئەزانین هاوکاری خەڵکانی لێقەوماوی ئەو کارەساتە بکەین، ئەگەر شتێکی کەمیش بێت بۆیە ئەمڕۆ تیمە فریاگوزاریەکانی یەکیتی ژنانی کوردستانمان.
ئاگادارکردەوە بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری و چۆنیەتی دابینکردنی پێداویستی بەتایبەت بۆ ژنان مناڵان و گەیاندنی بەشوێنی مەبەست.