Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

ئەو دیمەنەی بوو بە ئایکۆنی کەمپینەکەی دەزگای میدیایی کوردسات – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئەو دیمەنەی بوو بە ئایکۆنی کەمپینەکەی دەزگای میدیایی کوردسات

لە هەر رووداوێکی کاریگەردا هەزاران وێنە دەگیرێن و بڵاو دەکرێنەوە، بەڵام لە ناو هەموویاندا وێنەیەک دەبێت بە ئایکۆنی ئەو رووداوە، لە کەمپینی هاوخەمتانین کە لەلایەن دەزگای میدیایی کوردساتەوە راگەیەندرا، وێنەی نەنە خورشیدە هەر زوو بوو بە ئایکۆنی کەمپینەکە کە بە باڵایەکی کورت و بەخشندەییەکی گەورەوە 50 هەزار دیناری لە مشتدا هەڵگرتبوو، ئەم دیمەنە ویژدانی کۆمەک و هاوکاریکردنی لە ناخی زۆر کەسدا جوڵاند.

نەنە خورشیدە ژنێکی 75 ساڵی خاوەنپێداویستیی تایبەتە و لەگەڵ مام عەلی هاوسەری لە “بایجان” ژیانێکی سادە و هەژارانە دەژین، بەڵام لە ناخدا دەوڵەمەند و بەخشندەن.

رۆژی چوارشەممە 8ی شوبات، نەنە خورشیدە دوای ئەوەی هاوکارییە مانگانەکەی وەردەگرێت، دەمودەست بە سواری تاکسی خۆی دەگەیەنێتە کەمپینەکەی دەزگای میدیایی کوردسات لە ئەمنەسوورەکەی سلێمانی، ئەو سەرەڕای ئەوەی پێویستییەکی زۆری بەو هاوکارییە داراییە بوو، بەڵام بڕیاریدا پارەکە (50 هەزار دینار) پێشکەش بە کەمپینەکە بکات بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوانی باکوور و رۆژئاوای کوردستان.

ئەم دیمەنە هەر زوو لە سۆشیال میدیا وەک ئاگری ناو پووش بڵاوبووەوە و بوو بە باسی کەناڵەکانی راگەیاندن، لە بەرامبەر ئەم بەخشندەییەشدا، چەندین کەس و لایەن ئامادەیی خۆیان نیشانداوە هاوکاریی نەنە خورشیدە بکەن، بەتایبەت هاوکاری بکەن هەتا ئەو ئاواتەی بەدی بهێنن کە گەشتێکی عومرەیە.

هاوکات لە کۆنفڕانسێکدا، کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان لە پای ئەم بەخشندەییە، خەڵاتی رێزلێنانیان بە نەنە خورشیدە بەخشی و وەک کەسێکی بەخشندە بە هەمووانیان ناساند.

هاوخەمتانین

هاوشێوە

ڤیدیۆ