لقی کۆیەی یەکیتی ژنانی کوردستان کە ئەندامە لە بۆردی کەمپێنی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ زیان لێ کەوتوانی بومەلەرزەی باکورو ڕۆژئاوا داوا لە هاوڵاتیانی کۆیە ئەکات وە ک چۆن هەمیشە خەمخۆر و هاو سۆزی هەمو ئازارەکانی گەلی کوردبون بەشداربن لە بەخشینی کۆمەک و یارمەتی بۆ بەرکەوتوانی بومە لەرزە لە باکورو ڕۆژئاوا کە لە ئێستادا لە دۆخێکی زۆر کارەساتباردان و چاویان لە هاوکاری و کۆمەکی ئێمەیە.
دوای کارەساتی بومەلەرزەکە ی باکورو ڕۆژئاوا لە کۆیە کەمپێنێک بە ناوی هاو سۆزی کۆیە بۆ بۆ باکورو ڕۆژئاوا.پێک هات لە لایەن کۆمەڵێ ڕێکخراو و دەزگای ڕەسمییەوە لە هۆڵی نەجیبە خان .