ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

توندو تیژی لە ڕێگەی سۆشیال میدیادا

ناونیشانی سیمینارێک بو  ئەمڕۆ ٢٠٢٣/٢/١٤ کە  لە لایەن بەشی پەیوەندییەکانی یەكێتی ژنانی كوردستانەوە ڕێکخرابو     خاتوو پەرێز ڕەشید” ئەندامی بەشی كارگێری ئامادەی کردبو .

 سەرەتا باسی سۆشیال میدیاو لایەنە ئەرێنی و نەرێنیە کانی کرد و

ئەو توندو تیژیانەی  ژنان بەهۆی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەو ە توشی دەبن .

هەندێ ئاماری کێشەی ژنان کە بەهۆی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەو  ڕویداوە و سستی جیبەجێکردن و  کەم و کوڕی ئەو یاسایانەی تایبەتە بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

 دواتر دەرفەتێكی رەخساند بۆ   گفتۆگۆ لەبارەی بابەتەکەوە

خاتوو پەرێز دەربارەی ئامانجی ئەم سیمینارە تایبەت بە تەوار دەڵێت” ئامانجی من لەم سیمینارە ئەوەیە  بیگەیەنیم كە توندوتیژی لەڕێگەی سوشیاڵ میدیا  وە زۆر دەکرێت و   و هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی  و دۆزینەوەی چارەسەر  ،  نەک تەنیا بۆ ژنان   بەڵکو بۆ هەمو گەنجان و پیاوانیش،

 ئامانجیێکی ترم  چۆن دەتوانین  سود لەلایەنە ئەرێنییە کانی  تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان  وەر بگرین   کە ئەمڕۆ هەمو جیهان  بەهۆیەوە بوە بە گوندێکی بچوک  و هەروەها    دەمەوێت پەیامئ بگەیەنیم  کە پێویستە  سۆشیال میدیاهۆشیارانە بەكاربهێنرێت بە تایبەتی لە خێزانەکاندا .

هاوشێوە

ڤیدیۆ