ئەمڕۆ ١٥/٢/٢٠٢٣ بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی شێرپەنجەی مناڵان ، د.یاد نەقشبەندی بەرێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا لە كۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند كە، لە ١٠ ساڵی رابردوو حاڵەتەکانی توشبوون بە شێرپەنجە لە منداڵاندا دەگمەن بوون، بەڵام لە ئێستادا ئامارەکان زیادیانکردووە”
، لە ساڵی ٢٠٢٢دا زیاتر لە ٢٠٠ حاڵەت لە نەخۆشخانەی ھیوا تۆمارکراون، کە زۆرینەیان لە سنوری پارێزگای سلێمانین.
وتی، بەشێک لە ھۆکارەکان بۆماوەین و دەگەڕێتەوە بۆ ژیانی ناتەندروستی دایکان و باوکان، کە پەیوەندی بە کێشانی جگەرە و نێرگەلەوە ھەیە بەتایبەت لەلایەن رەگەزی مێ-وە، کە لەکاتی دوو گیانبوونیاندا زیانی راستەوخۆ بە منداڵەکە دەگەیەنێت و ھەروەھا خواردنی ناتەندروست و درەنگ خەوتنی منداڵیش ھۆکارن بۆ توشبوونی منداڵ بە شێرپەنجە.
ئاماژەی بەوەشکرد، نیشانەکانی دابەزینی کێشی منداڵ، درەنگ خەوتن، نەمانی ھەستی خواردن، گرفتی ھەرسکردن و بوونی تا بۆ ماوەیەکی درێژ و زیاد لە چەند جارێک دروستبوونی پەڵەی شین لە منداڵدا ئەو نیشانانەن گومانی توشبوون بە شێرپەنجەی لێدەکرێت و پێویستە لەکاتی هەستکردن بەو نیشانانە پشکنین بۆ منداڵەکە بکرێت.
ئا:تریفە حسن