بەمەبەستی رێكخستنەوەی كارو چالاكییەكانی راگەیاندن ئەمڕۆ لەتەلاری تەوار، راگەیاندنی یەكێتی ژنانی كوردستان، لەگەڵ بەشی راگەیاندنی لقەكانی خۆی كۆبۆوە.
لەكۆبوەنەوەكەدا كە زۆربەی كادری راگەیاندنی لقەكانی یەكێتی ژنانی كوردستان ئامادەیبوون، خاتوو سەیوان رۆستەم لێپرسراوی راگەیاندنی یەكێتی ژنانی كوردستان ئاماژەی بەرۆڵی راگەیاندنی لقەكان كردو رێنمایی پێویستی بۆ رێكخستنەوەی كاروچالاكییەكانی راگەیاندن بەگشتی پێشكەشكردن.
هەر لەكۆبوەنەوەكەدا باس لەوەكرا كە بڕیارە لەداهاتوودا راگەیاندنی یەكێتی ژنانی كوردستان خولێكی رۆژنامەنووسی بۆ سەرجەم كادرانی راگەیاندنی لقەكانی یەكێتی ژنانی كوردستان لەسلێمانی بكاتەوەو تیایدا چەندین بابەتی رۆژنامەنوسی لەلایەن كەسانی پسپۆڕو شارەزای بوارەكەوە پێشكەش بكرێت.