دوای ٩ڕۆز لە بەردەوامی کەمپێنی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی باکورو ڕۆژئاوا ئەمڕۆ کەمپێنەکە کۆتای هات .ئەم کەمپێنە کەبەسەر پەرشتی قایمقامی کۆیەو سەرجەم لایەنە سیاسیەکان و ڕێکخراوەکان و
کەسانی خێرخواز پێکهاتبوو لە هۆڵی نەجیبە خان بەڕێوەچو.
لقی کۆیەی یەکیتی ژنانی کوردستانیش ڕۆڵی بەرچاویان هەیو لەو کەمپێنەدا .
خاتو چیمەن ڕەفیق لێپرسراوی لقی کۆیەی یەکیتی ژنانی کوردستان و ئەندامی دەستەی
کەمپێنەکە لە لێدوانێکدا بۆ دەزگای میدیایی تەوار وتی .
خەڵکی کۆیە زۆربە پەپەرۆشەوە بەپیری ئەو کەمپێنەوەهاتون وبەشداریە کی بەرچاویان هەبوە چ لەپێشکەشکردنی کەلو پەل و خۆراک چ بە بەخشینی پارە و دەڵێت ئەوەندە هاوڵاتیان لەخەمی کۆکردنەوەی هاوکاریدابون
تەنانەت خوێندکارەکانی سەرەتایی خەرجی ڕۆژانەی خۆیان کۆکردوەتەوەو خستویانەتە ناو سندوقی کۆمەکە کەوە .
جگە لەوەی ژنە بەتەمەنەکان زۆر بەپەرۆشە وە حەزیانکردوە هەرچیان هەیە بیبەخشن
هەروەها خاتو چیمەن ئەوەشی خستە ڕوو کە لە پەیوەندیدان لەگەڵ کەمپێنی هاو خەمتانینی دەزگای میدیایی کوردسات لەسلێمانی بۆ گەیاندنی ئەو کەلو پەلانە بۆ شوێنی مەبەست.