ئەمڕۆ ١-٣-٢٠٢٣ لە هۆڵی تەوار سیمینارێک بە ناونیشانی ” هۆشیاری یاسایی” لەلایەن هەردوو پارێزەری بەشی یاسای یەكێتی ژنانی کوردستان خاتو پەیام خەلیل و خاتوو روخۆش” پێشکەش کرا، کەلە زنجیرە سیمینارەکانی بەشی پەیوەندییەکان کە هەمو هەفتەیەک سیمنارێک لەسەر پرسە جیاوازەکان ڕێك دەخات.و ئەمڕۆ تایبەت بو بەیاسا کانی باری کەسیتی بە تایبەتی
باسی یاسای تەڵاقی دەرەكی و شیكردنەوەی یاساكەو هۆكارەكانی ئەم جۆرە جیابونەوە وكاریگەری لەسەر خێزان وكۆمەڵگا چیە ، هەروەها چۆنێتی جێبەجێکردن و و کارکردنی ئەم یاسایە لە كوردستان .
لەكۆتایدا گفتۆگۆی كراوە بۆ ئامادەبووان رەخساو پرسیاری تایبەت بە تەوەری بابەتەكە کرا
خاتوو روخۆش ئەحمەد، دەربارەی
سیمینارەکە دەڵێت ”باس لە یەکێک لەدیاردە
باوەکان دەکات کە لە ئیستادا بوونی هەیە لە کۆمەڵگای ئێمەئەوەیش بریتیە لە تەڵاقی دەرەکی
سیمینارکە بە شێوەیەکی پوخت بریتی بوو لە :
١- پێناسەی تەلاقی دەرەکی بە گوێرەی یاسای بەرکاری هەرێمی کوردستان
٢- مافەکانی ژنی تەلاق دراو لە دەرەوەی دادگاکان کە ئەمیش بە چەند خاڵێک ئامادە بوانی پئ ئاشنا کرد
٣- هۆکارەکانی زیاد بوونی تەلاقی دەرەکی
٤- ريگاکانی کەم کردنەوەی دیاردەی تەلاقی دەرەکی
وڕ ون کردنەوەی
دەربارەی ئامانجی سیمینارەكە خاتوو روخۆش وتی”ئامانجی سەرەکیمان لەم سیمینارە کەبریتی بوو لە تەڵاقی دەرەکی تا ڕادەیەک هۆشیار بین لە یاساکەو زەرەروزیانی تەلاقی دەرەکی کە دەبیتەوە هۆی لەیەک هەڵوەشاندنەوەی خيزان لە کۆتایەکەیدا دەبیتە هۆی تێکچونی شیرازەی کۆمەلگا وە کەشێکی خراپ باڵ دەکێشێت بەسەر کۆمەڵگادا بۆیە بە پێویستمان زانی لە پاڵ ئەو ئامانجەمان ئەو پەیامە بگەیەنێن
ئا:تریفە