سێشەممە 28ی 2ی 2023 لە گەلەری مۆزەخانەی سلێمانی، پێشەنگای ( سروشت بۆ ھەمیشە) بۆ خاتوو چنور محەمەد کرایەوە .
ئەم پێشانگایە کە بەسپۆنسەری ئەکرەم محەمەد ئەمین رێکخراوە، چەندین فۆتۆی سروشتی ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی لەخۆگرتووە.
خاتوو چنوور محەمەد ، دەربارەی پێشەنگاكە تایبەت بە تەوار دەڵێت” ویستم لەڕێگەی وێنەوە سروشتی كوردستان باشورو رۆژهەڵاتی ئێران پیشانی بینەرانی بدەم، تابلۆكانی رۆژهەڵات زیاتر باسی زەماوەندی پیرشالیار دەكات لە ڕۆژە سەختانەی بەفروسەرما، ئەوەی دەیانەوێت جێبەجێدەكەن، بە دەف وهەڵپەركێ خۆشی وكلتورەی كە بۆیان بەجێماوە جێبەجێدەكەن، كە تەحەمول وجوانیەكی تێدایە ، لەهەمانكاتدا بەتایبەتی میوانداریەكی جوان و سروشتێكی تێرودڵگیریان هەیە، ”
دەربارەی كردنەوەی پێشەنگایی تایبەت بەفۆتۆی موبایل خاتوو چنوور وتی”ئەوە ئازایەتی وبڕیاری جورئەتی دەوێت، چونكە هونەرمەندانتر بەباشترین كامێراو پێداویستی وێنەدەگرن، لەبەر ئەوەش من كامێرام نیە تەنها ئامێرێك ئەم موبایلەی پێمە، ئەگەروابێت ناتوانم ئیشەكانم بكەم بۆئەوەی لەئیشەكانم بەردەوام بم بەموبایل سادەوساكاروبچوك ئیشێكی جوان وباڵا پێشكەش بكەم”
ئا:تریفە حسن