پانێڵی یەکەم لەلایەن خاتو نەرمین عوسمان، وخاتو نیشتیمان کەمال، وخاتو پەیمان عێزەدین بەڕێوەچوو، تێیدا گفتوگۆ دەربارەی پانتایی گشتی حکومەت و حزبەکان و هەڵوێستیان لە بابەتی ژناندا کرا، لەپانێڵی دووەمیشدا خاتوڕێزان شێخ دلێر، و خاتوکنێر عەبدوڵا، وخاتوبەسمە حەبیب قسەیان لەسەر بڕیاری١٣٢٥ی ئەنجومەنی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەشداری ژنان لەناوەندی بڕیار و بونیاتنانی ئاشتی لە کوردستاندا کرد.
خاتو پەیمان عیزەدین پارێزەر و پەرلەمانتاری پێشوو، تایبەت بۆ تەوار ڕایگەیاند،”ئەم تەوەرە پانتایی گشتی وحكومەت وحزب لەسەر مەسەلەكانی ژنان وپرسی ژنان بۆخۆی ئەو بابەتانەن راستەوخۆ كاریگەری هەیە لەسەر خراپبونی یان باشبوونی ڕۆڵی ژن،لە كۆمەڵگادا چونكە حزب لە بنچینەدا پەرلەمان وحكومەت پێكدەهێنێت، لێرەزیاتریش لە هەرێمی كوردستان ئەزمونەكە وایە حزب لەجیاتی ئەو دوانەبڕیاڕەكان دەدات، حزب ڕۆڵێكی گرنگی هەیە، هەرباشی وخراپیەك راستەوخۆ پەیوەندیدارە بە حزبەوە، بۆیەباسكردنی ئەو تەوەرانە، پێویستی بەبەردەوامی و جێگەی باس وگفتوگۆكردنە، لە بۆنەیەكی وەكو ڕۆژی ژناندا باسكردنی گرنگ وكاریگەرترە
دەربارەی هەتاچەند ژنان لەسیاسەت وبڕیارداندا چوونەتە پێشەوەو دۆخەكە چۆنە خاتوو پەیمان وتی” ژنان لەڕووی ژمارەوە، لە عێراق و لە بەغدادیش هەم لە حزب و لەحكومەتیش ولە پەرلەمان چوونەتە پێشەوە، بەڵام لەرووی جۆرایەتیەوە بەبڕوای من لە پاشەكشێیەكی زۆر گەورەدایە، شتێك نەماوەتەوە زیاتر تەركیز خراوەتەسەر ژمارەی بەشداری ژن نەك چۆنیەتی بەشداری ژن ، وەكو كاریگەری گۆڕانكاری لەهەرێمی كوردستان نیەت وبڕوابونی دەسەڵات لە بابەتی ژنانداقەناعەت وبڕوابونێك بە عەدالەتی كۆمەڵایەتی و ڕۆڵ وپێگەی ژن نیە”.
کنێرعەبدوڵا نووسەر، لە پانێڵی دووەمدا بە توێژینەوە و داتا جەختی لە کەمیی ڕێژەی ژنان لەناو دەسەڵاتی بەڕێوبردن و بەشداری سیاسی لە هەرێمی کوردستان کردوە ڕێژەی ژنانی لەناو ناوەندەکاندا خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەی بەوەدا کە ڕێژەی بەشداری کردنی ژنان لە زۆرینەی وەفدە دانوستانکارەکانی حزبە سیاسیەکان، لەناوخۆی هەرێم و جیهاندا لەسەدا سفرە.
ئا:تریفە حسن