دوای تێپەڕ بونی ٣٥ساڵ بە سەر بۆمبارانی هەڵەبجە بە چەکی کۆکوژی کیمیاوی لە لایەن ڕژێمی بەعسی لە ناوچوە وە کە بە هۆیەوە زیاد لە پێنج هەزار ژن و مناڵ و پیاو پیرو جوان شەهیدبون و بە سەدان خێزان ئاوارەبوون ولە زێدی خۆیان دابڕان و ئەو شارە بەتەواوی وێران بو.
بە دەیان چیرۆکی ونبوون وتراجیدیای مەرگە سات لەو شارەدا ڕویدا کە تا ئێستاش درێژەی هەیە و هێشتا برینی
بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی سارێژ نەبوە .کیمیابارانی هەڵەبجە پرسی کوردی باشوری بە جیهان ناساندو و پەردەی لەسەر ڕوی ڕژێمی درندەو دیکتاتۆر هەڵماڵی.
بەداخەوە ڕای گشتی جیهانی وکۆمەڵی نێو دەوڵەتیش زۆر کەمتەر خەم بون لە ئاست ئەو کارەساتە مرۆییە..
هێشتاش ئەو کارەساتە لەڕوی نێو دەوڵەتیەوە بە جینۆساید نەناسراوە .
لەسەر ئاستی ناوخۆش وەک پێویست ئاوڕی لێنەدراوەتەوە .
ئەوەی کەمێک دڵخۆشکەر بێت لە ئێستادا وهیوایەکی گەشبێت بۆ ئایندەی ئەو شارە خێر لە خۆ نەدیوە بە فەرمی ناساندنیەتی وەک پارێزگا و سەربەخۆبونیەتی لە ڕوی کارگێڕی و ئابووریەوە . بەهیواین زیاتر ببوژێتەوەو
زۆرتر بایەخی پێ بدرێ وئاوەدان بکرێتەوەو ئاسەواری جەنگی تیا بسڕێتەوەو
نەکرێت بە مەیدانی ململانێی حیزبایەتی و خەڵکە دڵشکاوەکەی ئاشت بکرێنەوە .
هەر بەو بۆنەیەوە پیرۆز بایی لە هەڵەبجە دەکەین بەهۆی بونیەوە بە پارێزگا
سەری ڕێزو نەوازش بۆ قوربانیانی
کۆمەڵکوژی هەڵەبجە دادەنەوێنێن .
یەکیتی ژنانی کوردستان