ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

کچێک بەدەستی براکەی دەکوژرێت

پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویان کردوە کە ئەمڕۆ کچێک بە برینداری دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیس هەولێر بڵاویان کردەوە کە ئاگادار کراونەتەوە لە ڕووداوێکدا کچێک بە ناوی ( سورە) کە تەمەنی ۲٨ ساڵە بریندار کراوە و گولەیەک بەرسەری کەوتووە. پاش گەیشتنی بەنەخۆشخانە و مانەوەی بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

بەشی لێکۆڵینەوەی پۆلیسی هەولێر ئاشکرای دەکەن کە کەسی کۆچکردوو لەلایەن براکەیەوە کە تەمەنی ۳۲ ساڵە بەناوی (ر،س،ص) تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

پاش گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بەشوێنی ڕوداوەکە توانرا لەماوەیەکی کەمدا برای ئەو کچە دەستگیربکەن کە تۆمەتبارە بە کوشتنی خوشکەکەی.

پۆلیس هەولێر ئەوەشی ئاشکراکرد کە کوشتنی ئەو کچە بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە بوو ، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار کراوەتەوە و ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی پارێزگای هەولێر کراوە.

ئامادەکردنی: تریفە

هاوشێوە

ڤیدیۆ