ئەنجومەنی دادەوەری هەرێمی کوردستان بڵاوی دەکەنەوە کە لەساڵی ڕابردوودا نزیکەی ۱٤ هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمارکراوە.
ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ئامار و داتای داواکانی بەردەم و یەکلاکراوەی ئەنجومەنەکەی بۆ ساڵی ۲۰۲۲ ی دادگای پێداچونەوەی هەرێم و دادگاکانی تێهەڵچونەوەی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکوک، گەرمیانی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە (13967) ی حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە. لەبەرامبەریشدا (٥٥٨٩٦) پرۆسەی هاوسەرگیری کراوە.
بەپێی ئامارەکەی ئەنجومەن لە هەریەک لەپاریزگاکانی سلێمانی ، هەولێر ، دهۆک حاڵەتی جیابوونەوە بەروارد بەساڵی ۲۰۲۱ زیادی کردووە و لەئیدارەی گەرمیان حاڵەتەکە کەمی کردووە.
ئامادەکردنی :تریفە