Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

شاندێکی هاوبەشی ژنانی نێو نەتەوەیی سەردانی یەکیتی ژنانی کوردستان دەکات – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

شاندێکی هاوبەشی ژنانی نێو نەتەوەیی سەردانی یەکیتی ژنانی کوردستان دەکات

شاندێکی هاوبەشی نوێنەرانی ژنی ڕێکخراوی وڵاتە جیاوازەکان کە پێکهاتوون لە، کلا کوپەر لە وڵاتی پۆلیڤیا، کارۆلین کیم لە وڵاتی کۆریا، رەها زەمانی لە وڵاتی ئێران، کۆخۆب مهریتاب لە وڵاتی ئێریتریا، زەینەب بایەزیدی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. سەردانی ژنانی لایەنە سیاسەییەکانی باشووری کوردستانیان کرد،
لە میانەی ئەو سەردانەیاندا ئەمڕۆ سەردانی سکرتارییەتی یەکیتی ژنانی کوردستانیان کردو چاویان بە بەڕێز خاتو کافیە سلێمان سکرتێری یەکیتی ژنانی کوردستان کەوت بە ئامادە بونی هەر یەک لە خاتو شەوبۆ عەسکەری و خاتو کنێر عەبدوڵا و خاتو سەیوان ڕۆستەم .مەبەستی
هاتنی
ئەم شاندە بۆ ئەوە یە لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی ژنانی باشور بن و خەباتو تێکۆشانیان لە پێناو بە دەست هێنانی مافو ئازادیەکانیان لە سایەی ئەم ئازادیەی ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستاندا هەیە. و تا چەندێک
ژنی کورد هاو بەش و هاو خەمی ئەو شۆڕشانەی ژنانن لە بەشەکانی کوردستان کە ئەمڕۆ بوەتە سەر مەشقی
شۆڕشی ژنان لە جیهاندا .
بەڕێز خاتو کافیەسلێمان دوای بەخێرهاتنیان
بەکورتی باسی لە هەلو مەرج و زەرورەتی دامەزراندنی یەکیتی ژنانی کوردستان کرد کە بە دروشمی ژن خەبات ژیان دەستی بە خەبات کرد
و خۆشبەختانە ئەمڕۆ لەگەڵ دروشمی ژن ژیان ئازادیدا یەک دەگرێتەوە
جگە لەوەی یەکیتی ژنانی کوردستان بە درێژای مێژووی ڕێکخراوەکە پشتیوانی خەباتی ژنانە لە جیهان بەگشتی و کوردستان بە تایبەتی .
بڕوای وایە کە هێزی ژنان لە یەکبونیاندایە .
ئەندامانی شاندەکە هەریەک لەلای خۆیەوە
پرسیاری خۆی کرد و دواجار لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشدا مەبەستی سەردانەکە ڕون کرایەوە .
شایانی باسە ئەم چاوپێکەوتنەلە لایەن ڕێپاک
(ڕێکخراوی پەیوەندیەکانی ئافرەتانی کوردستان ) ڕێکخرابو

هاوشێوە

ڤیدیۆ