ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئلهام ئەحمەد سەردانی یەکێتی ژنانی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ بەڕێز خاتو کافیە سڵێمان سکرتێری یەکێتی ژنانی کوردستان لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە تەلاری تەوار پێشوازی کرد لە سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری مەجلیسی سوریای دیموکرات (مەسەدە) خاتو ئیلهام ئەحمەد بە هاوڕێیەتی  نوێنەرانی کۆنگرەی ستار لەباشور خاتو ڕۆزەو خاتو سلاڤە بە مەبەستی وتووێژ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا  لە سەر ڕەوشی کوردستان بەگشتی و ڕەوشی ژنان بەتایبەتی و ئەو کێشە و ئاڵەنگاریانەی  ڕۆبەڕوی ژنان دەبێتەوە.

باس لەوە کرا کە کێشەی ژنان لەهەرکوێبێت هەر یەک شێوازە بۆیە زۆر گرنگە کە ئەمڕۆ ژنانی کورد بە یەکگرتوویی و یەکخستنی هەوڵەکانیان دژ بەهەموو بیرو بڕوایەکی کۆنەپەرستی تێبکۆشن لای خۆیەوە خاتو کافیە سڵێمان ئاماژەی بەوەدا کە کوردستان هەر یەک کوردستانە و هەمو خەم و ئازارەکانیشی هاو شێوەیە و هەمیشە یەکێتی ژنانی کوردستان  پشتیوانی خەباتو تێکۆشانی هەموو ژنی کوردە .

دواتر وەفدی میوان دیاری ( یەپەژە یەکینەکانی پاراستنی ژنان) یان بە بۆنەی یادی دامەزراندنیانەوە پێشکەش بە یەکێتی ژنان کرد .

لەو کۆبونەویەدا هەریەک لە خاتو ڕوناک فەرەج و خاتو گوڵزار تایب و خاتو کنێر عەبدوڵا و خاتو سەیوان ڕۆستەم ئامادە بون لە کۆتایدا لە کۆنگرەیە کی ڕۆژنامەوانیدا ئامانج و مەبەستی  سەردانەکە خرایەڕو .

هاوشێوە

ڤیدیۆ