Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
لە یادی کۆچی دوایی ئیبراهیم ئەحمەد دا – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لە یادی کۆچی دوایی ئیبراهیم ئەحمەد دا

ئەمڕۆ ٢٣ساڵ تێپەڕ دەبێ بە سەر کۆچی دوایی تێکۆشەرو بیرمەندو سیاسەت مەدارو نوسەرو ڕۆژنامە نوس وشاعیری کورد مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد .
مامۆستا ابراهیم ئەحمەد مێژوویەکی پڕ سەروەری هەیە لە خەباتی کوردایەتی وسیاسیو ڕۆشنبیری کوردیدا و خاوەنی چەندین ڕۆژنامەو بڵاوکراوەو شیعرو ڕۆمانە
لەڕۆژی ٢٠٠٠/٤/٨کۆچی دوایی کرد یادو یادەوەری بەرز ڕادەگرین درود بۆ ڕۆحیپاکی .

یادگار و هیوا

شیعری: مامۆستا برایم ئەحمەد


لەبەر چاوی بەد، لە ترسی بەدکار
دڵ خۆم ئەکەمە گۆڕی یادگار
بە گریانی وشک، بە ناڵەی بێدەنگ
دێنمە لەرزین تەختی کردگار
بێ، هێزی ئەژنۆم بینایی چاوم
ئارامیی گیان، جەرگم، هەناوم
یاخود بەجارێ چارەسەرم کە
یا لە نامەی ژین دەربێنە ناوم
ژیان بە لاتیی و بێ دەسەڵاتیی
هیج درۆی نەبێ، سەد مەرگە، ساتی
مرۆڤ بە دیلیی بژی خۆشە، یان
بمرێ بۆ بەرزیی خاک و وڵاتی؟
شیرین بەهارە، بەهاری شادان
بێ بەهرەن لەژین، گەل ناموردان
جەژن و بەهار و سەیران و خۆشیی
گشتی پیرۆزی گەردن ئازادان
شیرین ئەزانم کە تۆش زاماری
وەک من عەوداڵی خونچەی بەهاری
هیوای تۆ یەکە، هیوای من هەزار
من بێزار نەبم، تۆ بۆ بێزاری؟
مەژی بۆ مردن، بمرە بۆ ژیان
چۆن قازانج ئەکەی، تا نەکەی زیان؟
لە زڕەی زنجیر، دڵت نەلەرزێ
پێوەند بۆ لەشە نەوەک بۆ گیان

هاوشێوە

ڤیدیۆ