لەساڵی ١٩٨٨دوای جەنگی ٨ ساڵەی ئێران عیراق ڕژێمی بەعسی لەناو چو پرۆسەی ئەنفالی بە چەند قۆناغ دەست پێکرد کە دڕەند ترینیانو گەورە ترینیان کە زۆرترین شوێنی بەرکەوت لە ١٩٨٨/٤/١٤ بو .
ئەنفال گەورەترین پێشێلکاری مافی مرۆڤەو و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیە کەدوای جەنگی جیهانی دوەم ڕویداوە و بەسەرکورد هاتوە. یەمەیەستی پاکتاوی ڕەگەزی و قڕکردنی کورد وسەرکوتکردنی بزوتنەوەی ئازادیی خوازی گەلی کورد لە باشوری کوردستان ,وسڕینەوەی هەمو مۆرکی نەتەوایەتیو کلتوری ومێژوویی و توانەوە و پەرتە وازە کردنی خەڵکی ناوچەکە لە زیدی هەزار ساڵەی باو باپیرانیان و گۆڕینی دیموگرافیا ی ناوچەکەو چەسپاندنی سیاسەتی تەعریب .
لەپرۆسەی ئەنفالدا بە هەزاران مناڵو ژن پیاو پیرو جوانی سڤیل
بەرکەوتن و بۆ شوێنی نادیار بران. کەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس هەندێکیان لە گۆڕە بە کۆمەڵەکاندا دۆزرانەوە تا ئەم کاتەش هێشتا هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان هەر بەردەوامە و کۆتایی نەهاتوە . ئەنفال سەرەڕای بێسەرو شوێنکردنی خەڵکەکە،
شاروشارۆچکەو گوندەکانی کەبەر شاڵاوەکە کەوتن گشتی وێران کران ،سامان ومالیاتیان بە یەتاڵان برا .
لەئێستاشدا دوای ٣٥ ساڵ هێشتا ئەو تاوانە گەورە دژ بە مرۆڤایەتیە لە ئاستی نێو دەوڵەتیدا بە جینۆساید نەناسراوە .هەر وەک چۆن هەڵەبجەش هیشتا لە دادگای نێو دەوڵەتی بە تاوانی جەنگ نەناسراوە وئێستا کەیسی ئێزیدیەکانیشی هاتە سەر . ودەبی کورد ئەوە بزانێت کە هەمیشە مەترسی قڕ کردنی لەسەرە .
لەم یادەدا ئەرکی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانە
کە هەموناکۆکیەک وەلانێن و وپێکەوە لۆبی نێو دەوڵەتی دروست بکەن وفشار بکەنە سەر کۆمەڵی نێو دەوڵەتی
بۆ بەجینۆساید ناساندنی هەر ٣ کەیسەکەو لەناخۆدا بە یەکگرتوویی فشار بخەنە سەر حکومەتی ناوەندی بۆ قەرەبو کردنەوەی ناوچە زیان لێکەوتوەکانی ئەو پڕۆسە بەد ناوانە .
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای