بەبۆنەی ساڵیادی تاوانی ئەنفال ڕێکخراوی چیرۆکەکانی ئەنفال بە هاوکاری ڕێکخراوی گەشە پێدانی مەدەنیەت سیدی ئۆ کۆرێکیان ڕێکخست بۆ تاقانەکانی ئەنفال بە ناونیشانی
تاقانەکان چیرۆکی خۆیان دەگێڕنەوە کە کۆمەڵێک لەو کەسانەی کە بە تەنیاماون دوای پرۆسەکە لە زاری خۆیانەوە خەمو ئازارەکانیان باس بکەن .
خاتو دیمەن محەمەد سەرۆکی چیرۆکەکانی ئەنفال بۆ تەوار وتی :
ئەمە یەکەم جارە ڕوبەڕو کۆمەڵێک لەو کەسانەی کە بەتەنیا ماونەتەوە چیرۆکو بەسەرهاتی خۆیان باسبکەن و بەلای منەوە بایەخدان بەمکارانە زۆر گرنگە بۆ ئەوکەسانەی کە لەدوای ئەوپرۆسویە کەسیان نەماوەو بەتەنیا ماونەتەوە و پێویستە چیرۆکەکانیان بەدیکیۆمێنت بکرێ و بڵاو بکرێتەوە .
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای