ڕۆژی یەکی ئایار ڕۆژێکی مێژویە لەسەرتاسەری جیهاندا ئەم ڕۆژە هێمای سەرکەوتنی خەباتی کرێکارانە بەرامبەر دەسەڵاتی سەرمایەداری و چەوسانەوەی مرۆڤ و نابەرابەری لە دابەشکردنی داهات و سەرمایەدا .
دیارە ئەم ڕۆژە لەزۆرترین وڵاتدا یاد دەکرێتەوە وجەخت دەکرێتەوە لەسەر مافی ڕەوای کرێکاران و ئەمڕۆ ژنانیش ڕێژەیەکی زۆری هێزی کار پێک دەهێنن ژنانی کارگەر سەرەڕای هەوڵدان بۆ چەسپاندنی مافی کرێکاران لەهەردوو کەرتی تایبەت و گشتی ئەرکی سەرشانیشیانە بەرامبەر هەر جیاوازیەکی ڕەگەزی بوەستنەوە لە شوێنی کاردا .
بەهیواین لەم سەردەمی نائارامیی جیهان و لەم پێشکەوتنی زانستیەدا کە خەریکە ئامێر جێگەی مرۆڤ دەگرێتەوە کرێکاران نەبنە قوربانی بێکاری و دەسەڵاتی چینایەتی سەرمایەداری لە جیهاندا .
هەر بەم بۆنەیەوە پیرۆز بایی لەسەرجەم کرێکارانی کوردستان بەگشتی و کرێکارانی ژنان بە تایبەتی دەکەین و خۆمان بەپشتیوان و.هاوخەباتیان دەزانین بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانیان .
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای