Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

(ی. ژ. ك) لەدوو خولدا گەشە بەتوانای كارمەندەكانی خۆی دەدات – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

(ی. ژ. ك) لەدوو خولدا گەشە بەتوانای كارمەندەكانی خۆی دەدات

یەكێتی ژنانی كوردستان لەڕێگەی ئەنجامدانی دوو خولی بەهێزكردنەوە، گەشە بەتوانای كارمەندانی بەشەكانی (راگەیاندن ‌و كۆمەڵایەتی‌و یاسایی) لقەكانی خۆی دەدات.

ئەو دوو خولە كە هاوكات بوو، ماوەی دوو رۆژی خایاند ‌و لەهۆڵی تەوار‌و كتێبخانەی تەوار بەڕێوەچوو، تیایدا چەندین بابەت ‌و تەوەری لەبوارەكانی (راگەیاند ‌و كۆمەڵایەتی‌و یاسایی) لەلایەن كەسانی پسپۆڕ‌و شارەزای ئەو بوارانەوە پێشكەشكرا.

خاتوو سەیوان رۆستەم ئەندامی سكرتارییەتی یەكێتی ژنانی كوردستان ‌و سەرپەرشتیاری خولی راگەیاندن بەتۆڕی میدیایی تەواری راگەیاند: “مەبەست لەكردنەوەی ئەم خولانە، جێبەجێ‌ كردنی بەرنامەی یەكێتی ژنانی كوردستانە بۆ بەهێزكردنی توانای كاركردن و شارەزا بونی ئەو ئەندامانەی لە بەشە جیاجیاكانی لقەكانی یەكێتی ژنانی كوردستان كاردەكەن بە تایبەتی گەنجەكان”.

ئاشكراشیكرد: “ئەم بەرنامەیە بە چەند جارێك جێبەجێدەكرێ و هەرجارەی چەند بەشێكی ئەو لقانە بەشدار دەبێت، خولی یەكەمجار بۆ هەردوو بەشی كۆمەڵایەتی و ڕاگەیاندن بوو، بڕیارە هەفتەی داهاتوش خولی تایبەت بۆ بەشەكانی تر بكرێتەوە”.

خولی کۆمەڵایەتی بە سەرپەرشتی خاتو عایشەحەکیم ئەندامی سکرتارییەت و لێپرسراوی بەشی کۆمەڵایەتی وخاتو لەیلا عەبدوڵا سەرپەرشتیاری لانەی ئارام بەڕێوە چو بابەتەکانی تایبەت بەکۆمەڵایەتی وچۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کەیسەکانی یاسایی.و کۆمەڵایەتی.لەلایەن یاساناس و توێژەری کۆمەڵایەتی بە ئەزموونەوە بابەتەکان ئامادە کرابوون و بەسەرکەوتووی بەڕێوەچو .

خاتوو لەیلا عەبدوڵا ئەندامی سكرتارییەتی یەكێتی ژنانی كوردستان ‌، دەربارەی ئامانجی خولەكە بەتۆڕی میدیایی تەواری راگەیاند: “گەشەپێدان و ئاگاداری گۆڕانكاری‌و پێشكەوتنی دونیایە ‌و بەهێزكردنی ئەو كارمەندانەیە كە خۆیان ئەزمونیان هەیە‌و فێركردنی ئەو كارمەندانەشە كە لەسەرەتادان”.

سەبارەت بەتەوەر‌و بابەتەكانی خولی كۆمەڵایەتی‌و یاسایی، خاتوو لەیلا وتی: “دوو تەوەرەی سەرەكی بوو، یەكێكیان بەشی كۆمەڵایەتی ئەو كەیسانەی كە وەریدەگرێت، تەوەرەكەی تریش لەسەر یاساكان بوو، چونكە بەشی كۆمەڵایەتی و یاسایی پێكەوە تەواوكەری یەكترین”.

تریفە حەسەن
هەنی زیرەك

هاوشێوە

ڤیدیۆ