یەكێتی ژنانی كوردستان لەرێگەی چەندین خولەوە گەشە بەتوانای كارمەندانی بەشە جیاوازەكانی سەرجەم لقەكانی خۆی دەدات.
لەدرێژەی ئەو خولانەی دەیكاتەوە، ئەمڕۆ یەكێتی ژنانی كوردستان لەتەلاری تەوار دوو خولی بۆ لێپرسراوو كارمەندانی بەشەكانی (كارگێڕی)و (تەندروستی) لقەكان كردەوە، كە چەند تەوەرو بابەتێك لەلایەن كەسانی پسپۆڕو شارەزای ئەو دوو بوارەوە پێشكەشكران.
لەخولی كارگێریدا مامۆستا (سەبریە كەریم) مامۆستای زانكۆ بابەتێكی لەسەر (پێناسە و ئەركی كارگێڕی و جۆرەكانی بەڕێوەبردن)و خاتوو (گوڵزار تائیب) لێپسراوی كارگێڕی یەكێتی ژنانی كوردستانو خاتوو (سەیران محەمەد) جێگری لێپرسراوی كارگێڕی بابەتێكیان لەسەر (كاری كارگێڕی ڕێكخراوەیی و ئەركەكانی) پێشكەشكرد.
لەخولی تەندروستیشدا بەڕێز (ئیبراهیم ئەحمەد جاف) بابەتێكی تایبەتی لەسەر (پەیوەندی نێوان نەخۆشخانەكان و ڕێكخراو) پێشكەشكرد، دواتر و هەر لەم خولەدا خاتوو (روناك فەرەج ئاغا) لێپرسراوی بەشی تەندروستی یەكێتی ژنانی كوردستان باسی لەكارەكانی بەشی تەندروستی بۆ ئامادەبوانی خولەكە كرد.
ئەم دوو خولە دوو رۆژ دەخایەنێت و تیایدا بڕوانامەی بەشداربوون دەبەخشرێتە سەرجەم بەشداربووان.