لەیلا قاسم یەکەم ژنە لەباشور بەدەستی ڕژێمی بەعسی لەناوچو لەسەربیرو بڕوای کوردایەتی لەسێدارە دراوە .
لەکاتێکدا کەڕژێمی بەعس بە ئاگرو ئاسن پەلاماری کوردی دەدا و لە هەوڵی سڕینەوەی ناسنامەو مۆرکی کوردایەتی بو . کۆمەڵێک گەنجی کوردی بەجەرگ و چاو نەترس لە ناوشادا درێژە بە خەبات دەدەن ،لەناویاندا لەیلا قاسم چەسپاندنی
کەزنانیش کەمترنین لە پێشمەرگە بۆپاراستنی خاک و نەتەوە ئامادەن کە گیانی
خۆیان لە پێناویدا ببەخشن .
لەیلا قاسم لەساڵی١٩٥٠لە گوندی بانی میل سەر بە شاری خانەقین لە ئامێزی خانەوادەیەکی ڕەنجدەرو کورد پەروەر چاوی بە دنیا هەڵهێناوە .
لەیلا هەر لەمنداڵیەوە ئاوێتە ی خەباتی کوردایەتی بوە لە خوێندنی ئامادەیی لەڕیزی یەکیتی قوتابیانی کوردستان دەستی بەخەبات کردوە و لەبەر ئەوەی باوکی کارمەندی کۆمپانیای نەوتی نەفتخانەبوە بۆزۆرشوین گۆێزراوەتەوە .لەیلا لە ڕێی شەهید سەلامی برایەوە سەردانی هێزەکانی پێشمەرگەی لەشاخ کردوە .
دۆای تەواوکردنی ئامادەیی لە بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە و لەوێدا
برەو بەخەبات دەدات و شەهید جواد دەناسی
پێکەوە لە چالاکیە نەتەوەییەکان دا بەشدار دەبن و چەند توێژینەوەی زانستی لەسەر دۆخی کۆمەڵگەی کوردی دەکەن .
لەدوای شکستی دانوستانەکانی کوردو بەغدا
هەڕەشەی ڕژێمی بەعس بۆ سەر کورد لەساڵی١٩٧٤ زۆرترین فەرمانبەران و خوێندکاران و جەماوەری کورد لە سەرجەم چین وتوێژەکان شارەکانیان بەجێهێشتو ڕویان لەشاخ کردو بون بە پێشمەرگە خەباتی چەکداریان هەڵبژارد
بەڵام لەیلا وهاوڕێکانی بڕوایان وابوکەئەمان دەبێت لە ناوشار لە جەرگەی پایتەختدا درێژە بە خەبات بدەن .
بەداخەوە دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕژێمی
بەعس لەیلا وهاوڕێکانی نەریمانی فوئاد مەستی وجواد و حەسەن و ئازاد میران و چەند خوێندکارێکی تر دەستگیردەکەن و سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا دەسەپێنن و.لە١٩٧٤/٥/١٢ سزاکەیان جێ بەجێ دەکەن و ڕۆحی بەرزە فریان دەگاتە کاروانی نەمران
لەیلا بوە سەرمەشقی خەباتی ژنان
هەزار سڵاو لەڕۆحی پاکی
نەمری بۆ خۆی و هاوڕێکانی نەریمان وئازادو حەسەن وجواد .
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای