ئەمڕۆ بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاوكراوەیەكی ڕاگەیاند كەلەسەر سكاڵای باوكی كچێك تۆمەتبارێك دەستگیركرا، هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی كەسیی لەكچێك كردبوو و لەژێر هەڕەشەدا پارەی لێوەرگرتبوو.
لە ڕاگەیاندراوەكە هاتووە كە دەڵێت”
دوای ئەوەی باوكی كچێك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆ لە كچەكەی دەكرێت و چەندجارێك دەستدرێژی كردۆتە سەری ،
دوای لێكۆڵینەوەكان و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر بڕی دوو دەفتەرو 11 وەرەقەو بڕێك دیناری عیراقیدا كە تۆمەتبار لەژێر هەڕەشەدا لەكچەكەی وەرگرتبو .
ئامادەکردنی تریفە