ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

کچە خوێندکارێکی کۆلێژی زانسته ئەنداریارییەکان لەڕێگەی پرۆژەیەکەوە کرێی خوێندنەکەی وهەلی کاری بۆ 9کچەخوێندکاری تر ڕەخساندووە

چنور شلال خوێندکاری کۆلیژی زانستە ئەندازیاری کشتوکاڵیەکان بەشی سامانی ئاژەڵ قوناغی دووەم
ئەمساڵ لەرێگەی ڕاگری کۆڵیژ دکتور محمد ئاگادار کراونەتەوە کە پرۆژەیەک ئامادە بکەن تایبەت بە ڤیستڤال زانکۆی گەرمیان ئەمەش بۆ بە رێشاندەری

لەلێدوانێکیدا تایبەت بەتۆڕی میدیایی تەوار چنور وتی:
دکتور محمد راگری کوڵیژ زانستە ئەندازیاری کشتوکاڵیەکان هاوکارم بوو ئەویش بەدابینکردنی بڕێکی مادەی لەلایەن سپۆسنەرێکەوە
وتیشی :کاری دروستکردنی مۆم کارێکە کە دەتوانم لەپاڵ خوێندنەکەم ئەنجامی بدەم بەبێ دوورکەوتنەوە لەخوێندنەکەم لەدرێژەی قسەکانیدا وتی :
هۆکاری ئەوەی کاری دیکە ناکەم ئەوەیە ناتوانم لەخوێندنەکەم دوور بکەمەوە.
هەروها ئاماژەی بەوەکرد کە ماوەی ٤ مانگە دەستم بە دروستکردنی مۆم کردووە
ئاشکرایشی کرد کە خوێندکاری پاراڵیلە وبەهۆی ئەوەی لەپۆلی دوانزە لەبەر خراپی باری داری مالەوە بەپرسیارتیەکانم نەمتوانی وانەی تایبەت بخوێنم نمرەی پیویست بەدەست بهێنم لەزانکۆی حکومی بخوێنم.

“سەبارەت بەوەی ڕۆژانە چەند کاتژمێر کاردەکات و چۆن بەرهەمەکانی ساغ دەکاتەوە لەبازاڕ و پلانی بۆداهاتوو چیە”

چنور وتی :روژانە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر کار لەسەر دروستکردنی مۆم دەکەم لەئیستادا لەرێگەی ئەکاونتەکانم لە تیک توک و ئنستگرام بڵاوی دەکەمەوە بەشێوەی ئونلاین کاری لەسەر دەکەمو دەیفرۆشم لەداهاتووش بەردەوام دەبم لەسەری بەپی توانا و کات
لەکۆتایدا چنور ووتی : تا ئیستا لەلایەن دوو رێکخراوە هاوکاری کراوم لەرێگەی ئەو هاوکاریەوە توانیم خولیک دروست کردنی مۆم بکەمەوە بۆ ٩ کچ بۆ ماوەی چوار رۆژ هەموو زانیاریەکانی دروست کردنی مۆم چۆن بێکەن بەسەرچاوەیکی داهات ئاماژەم  پیکرد.

هــاوژیــن شکور /کەلار

هاوشێوە

ڤیدیۆ