ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بەشدار بوانی خولەکانی كارگێری و تەندروستی یەكێتی ژنانی کوردستان بڕوانامە وەردەگرن

لە چوارچێوەی پرۆژەی بەهێزكردنی تواناكانی كادرانی یەكێتی ژنانی كوردستان و لە هەفتەی دووەمی خولی پەرەپێدانی توانای كاری رێكخراوەیدا ئەمرۆ كۆتایی بەهەردوو خولی كارگێڕی و تەندروستیهات و لە كۆتایدا بروانامە درایە بەشداربووان.

لە هەردوو خولی كارگێڕی و تەندروستیدا بەبەشداری كادرانی لق و كۆمیتەكانی شارەكانی كوردستان چەندین وانەی تەندروستی و كارگێری بەشێوەی پراكتیكی و تیۆری وترایەوە لەلایەن كەسانی پسپۆڕی ئەو دوو بوارە كە لە ماوەی دوو رۆژدا وانەكان پێشكەش كران لەلایەن هەریەك لە( ئیبراهیم ئەحمەد جاف و بەفرین عوسمان، رووناك فرج ئاغا ) پسپۆرانی تەندروستی و رێنمایی كردن و چۆنێتی رێكخستنی پرۆژەكانی بواری تەندروستی رێكخراوەیی. هەروەها هەریەك لە (سەبریە كەریم، گوڵزار تایب، سەیران محمەد، كنێر عەبدووڵا) بابەتەكانی تایبەت بە بواری كارگێری و چۆنێتی پەیوەندی نێوان یەكتر و شێوازەكانی مامەڵەكردن لەگەڵ یەكترییان ووتەوە.

لە بارەی گرنگی ئەم خولانە بۆ كاری رێكخراوەیی سەبریە كەریم مامۆستای زانكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانی بۆ تۆری میدیای تەوار ووتی” كردنەوەی ئەم جۆرە خولانە گرنگە بەتایبەت بۆ كادرانی ژنان كە لە بواری رێكخراوەیدا كاردەكەن و پێویستە شارەزای باشیان لە زۆر بواردا هەبێت، كاتێ لەو بوارەی كاردەكات شارەزای هەبوو دەتوانێت پەرە بەكارەكەی بدات و گەشەی پێبدات، ئەوەش بۆخۆی دەبێتە ئەزموونێكی باش بۆ كاری رێكخراوەیی، بۆیە گرنگە ئەم جۆرە خولانە بۆ گەشەی كاری رێكخراوەیی بكرێتەوە و بەردەوامی پێبدرێت”. هەروەهاوتیشی” زۆر دلخۆش بووم بەم كادرانەی یەكێتی ژنان كە هاتونەتە پێشەوە بۆكارەكان و توانای باشیان هەیە لە وەرگرتنی زانیاری و گفتگۆكاندا”.

مامۆستا سەبریە وتیشی”سوپاسی یەكێتی ژنان دەكەم كە بانگهێشتیان كردم تا منیش لەرێگەی ئەم خولەوە بتوانم خزمەتیك بەژنان بكەم”.
لەلایەكیترەوە تابان نەوشیروان عەبدووڵا كادری بواری كارگێری لقی چەمچەماڵی یەكێتی ژنان سەبارەت بە گرنگی ئەم خولانە ووتی” بەشداری كردنم لە خولی كارگێری چێژبەخش بوو بۆمن بۆ ژیانی خۆم و بوارەكەم كە كاری تێدا دەكەم، سودی زۆرم لێبینی هیوادارم بەردەوامی هەبێت بۆ گەشەكردنی تواناكانمان لەكاری رێكخراوەیدا”.

هەروەها خاتوو گەڵا كە بەژداربوویەكی لقی دووز خورماتووی یەكێتی ژنان بوو لەخولی تەندروستی ووتی” پێزانینی زۆرم هەیە بۆ سكرتاریەتی یەكێتی ژنان و مامۆستاكانی خولەكە كە روونكردنەوەیەكی باشیان پێداین لە چۆنێتی كاركردنمان”.

ماوەی دوو هەفتەیە یەكێتی ژنانی كوردستان لە رێگەی خولی راگەیاندن و كۆمەڵایەتی و كارگێڕی و تەندروستیەوە كاردەكات بۆ بەرزكردنەوەی رادەی زانیاری كادری لق و كۆمیتەكانی یەكێتی ژنان لە چوارچێوەی پرۆژەی نوێبوونەوە وگەشەكردنی تواناكانی كاردانی گەنجی رێكخراوەكە.

ئامادەکردنی: لەنیا عەلی

هاوشێوە

ڤیدیۆ