هەردوو كچە گۆرانیبێژ سابات و ساوێن نوێترین بەرهەمیان بۆ رۆژی دایك بڵاوكردەوە.
سابات وساوێن، كە دوو خوشكی گۆرانیبێژن، بەرهەمی “دایە”یان بڵاوكردەوە كە لە تێكستی هەردوكیانە، ئاوازی ساوێن ، سوهراب جوڵ كاری دابەشكردنی میوزیكی ئەنجامداوە.
ئەو دوو كچە گۆرانیبێژە، لەگەڵ بڵاوكردنەوەی بەرهەمەكەیان نوسیویانە، گۆرانی دایە نوێترین بەرهەمی ئێمەیە پێشكەشە بە دایكانی كوردستان كە میهرەبانترین، بەوەفاترین ئازاترین دایكانی جیهانن، دایە گیان بمبورە كە لەلات نیم تا دەستاكانت ماچ بكەم