پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاڤیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ، کچێکی خەڵکی کەلار بوو بەیەکەمی سەرئاستی هەرێم، لەوبارەیەوە، عه‌داله‌ت له‌تیف، به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار بە دەزگای میدیایی تەواری ڕاگەیاند: “
28 خوێندکار لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لەپلەی یەکەمەکانن و خۆشبەختانە 26خوێندکاری لە گەرمیانەو لەو ڕێژەیەش21خوێندکاریان لەڕەگەزی مێینەن”
ناوبراو وتیشی، کە:”كچه خوێندكار دانیا یوسف ره‌شید، له قۆناغى نۆیه‌م له قوتابخانه‌ى سمكۆى بنه‌ڕه‌تى تێكه‌ڵ له په‌روه‌رده‌ى كه‌لار له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و گه‌رمیان پله‌ى به‌كه‌مى به‌ده‌ست هێناوه به نمره‌ى ٦۰۰”.
بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار ئاشکراشیکرد، کە:” ٤ خوێندكارمان له سه‌ر ئاستى گه‌رمیان پله‌ى دووه‌م بوون و هاوكات ۱ خوێندكارمان پله‌ى سێیەمە و ۱ خوێندكاریشمان پله‌ى چواره‌مى به‌ده‌ست هێناوه له‌سه‌ر ئاستى گه‌رمیان”
شیاوی باشە، بەپێی وتەی کاربەدەستانی پەروەردە، هەموو ساڵێک ڕێژەکانی دەرچوون باشتر و خوێندکارە ئاست بەرزەکانی لە قوتابخانە حکومییەکانن.
هاوژین شکور/ کەلا