بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک کەس وکاری ئەنفالکراوەکانی گەرمیان، بۆیادکردنەوەی تاوانی ئەنفال ، دەچنە خوارووی عێراق و لەنزیک گرتوخانەی نوگرە سەلمان یادی ئازیزانیان دەکەنەوە.
دوێنێ دووشەمە، ژمارەیەک لەکەس وکاری ئەنفالکراوەکانی گەرمیان لەشارۆچکەکانی کەلاروکفری و خورماتوو و بەشێک لەچالاکوانانی ئەنفال و نوسەرانی بواری جینۆساید و بەڕیوەبەرایەتی شەهیدان وئەنفالکراوەکانی گەرمیان چوونەتە پارێزگای سەماوە لەخوارووی عێراق.
کەس وکاری ئەنفالکراوەکان ، یادی ساڵیادی ۳٥ تاوانی ئەنفال بەمەراسیمێکی شکۆدار دەکەنەوە و ئەمشەو لەسەر گۆڕی ئازیزانیان لە نزیک گرتووخانەی نوگرە سەلمان، بەداگیرسانی مۆم یادی ئەو تاوانەیان کردەوە و بڕیاریشە ئەمڕۆ سێشەمە مەراسیمێکی تایبەت بەو یادە بەڕێوەبچێت.
هاوژین شکور /کەلار