ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لەكۆیە پیاوێك ژن و كچەكەی خۆی دەكوژێت و لە سلێمانیش باوكێك تەقە لەكچەكەی خۆی دەكات

پیاوێك لە شاری كۆیە تەقە لە ئەندامانی خێزانەكەی خۆی دەكات و لە گەرەكی راپەرینی شاری سلێمانیش باوكێك دەسترێژی گولە لەكچ و زاواكەی دەكات و لە هەردوو رووداوەكەدا قوربانی هەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە پیاوێك لە گەڕەكی ئازادی شاری كۆیە پیاوێك لەنێو ماڵەكەی خۆی تەقەی لە ئەندامانی خێزانەكەی كردوو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان هاوسەر و دوو كچی خۆی كوشتووە و دراوسێیەكیشی بەناوی سیامەند لە نێو ماڵكەی گولەی وێڵی بەركەوتووە و كوژراوە.
هاوكات هەر ئەمڕۆ لەگەڕەكی راپەڕینی سلێمانی، پیاوێك تەقەی لە كچ و زاواكەی كردوو هەردووكیانی برینداركرد. سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، رایگەیاند: لە گەڕەكی راپەڕینی سلێمانی پیاوێك تەقەی لە كچ و زاواكەی كردووە و هەردووكیانی برینداركردووە، بریندارەكان لە نەخۆشخانەی شار چارەسەریان بۆ كراوە و مەترسی لەسەر ژیانیان نەماوە.
هەروەها وتە بێژەكەی پۆلیس دەشڵێت: ئەو پیاوە بە هۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە تەقەی لە كچەكەیی و زاواكەی كردووە و لەئێستادا هێزەكانمان لە هەوڵی دەستگیركردنیدان.

تایبەت بە تۆری میدیای تەوار

هاوشێوە

ڤیدیۆ