یەكێتی ژنانی كوردستان بەمەبەستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بەخەڵكی ناوچەكە خولێكی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ كارمەندانی شارەوانی باوەخۆشێن دەكاتەوە.
لە بەردەوامی كار و چالاكی و پرۆژە خزمەتگوزاریەكانی كۆمیتەی دەربەندیخانی یەكێتی ژنانی كوردستان خولێكی فریاگوزاری سەرەتای لە بواری تەندروستیدا بۆ كارمەندانی شارەوانی باوەخۆشێن و كارمەندانی ناحیەكە كردەوە، كە لەلایەن خاتوو (جوان تالم) كادری بەشی تەندروستییەوە پێشكەش كرا. مەبەست لەم خولە پێدانی زانیاری پێویست بوو بۆ ئەو كارمەندانە كە لە هەرووداوێكی نەخوازراودا بتوانن هاوكاری خەڵكی ناوچەكەبن.
هەر لە میانەی خولەكەدا لێپرسراوی كۆمیتەی ژنانی دەربەندیخان سوپاسی بەڕێوبەری شارەوانی و بەڕێوبەری ناحیەی باوەخۆشێنی كرد بۆ رێكخستن و پێدانی ئەو دەرفەتە تا بتوانن پێكەوە خزمەتێك بەخەڵك بكەن.
هاوژین شكور /كەلار