لەقەزای کەلار، کچێکی تەمەن ۱٤ ساڵ، لەماڵی خۆیاندا خۆی هەڵواسی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا وپۆلیس پەراوی بۆ ڕووداوەکە کردەوە.
ڕزگار لەتیف، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار بەتەواری وت: کچێک بەناوی ماریا ئیسماعیل،لەدایکبووی ساڵی ۲۰۰۹ بەخنکاوی هێنراوەتە نەخوشخانەکەمان و دانیشتووی گەڕەکی کەلاری کۆنە.
سەرچاوەیەکی ئەمنیش بەتەواری ڕاگەیاند، کچەکە لەنهۆمی دووەمی ماڵەکەی خۆیان خۆی هەڵواسیوە و خۆی خنکاندووە و نەتوانراوە وتەی لێوەربگیرێت و پوڵیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە لەڕووداوەکە و تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە .