ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئەمڕۆ٢٩ساڵ بەسەر ڕێپێوانی ئاشتی ژنانداتێدەپەڕێ

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ١٩٩٤/٥/٢٤ بۆ کۆتایی شەڕی ناوخۆ وبەرقەرار بونی ئاشتی لە هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی یەکیتی ژنانی کوردستان
کۆمەڵێک ژنی ماندو نەناسو ببوێر بە جیاوازی بیرو بڕواو تەمەنەوە کەزوربەی دایکان وخوشکانی شەهیدانی شەڕی ناوخۆ بون بە بیر بڕوا یەکی پۆڵاینەوە لە ئەزموونێکی کەم وێنەدا بە پێیان ڕێی هاتو نەهاتیان گرتەبەر و شاخو دۆڵیان تەی کرد و پایتەختیان کردەڕوگە و ئامانج بۆ گەیشتن بە ئاشتی و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان . لەو سەردەمی گرانی و قات و قڕی و لە کاتێکدا کە هێشتا ڕژێمی شۆڤێنی بەعس لە پۆپەی دەسەڵاتیدا بوو .
ئەمان بێ سڵەمینەوەو بێ پەروا هەڵوێستی ئاشتتیخوازانەی ژنانەی خۆیان بەو ڕێپێوانە مێژوییە سەڵماند .
.و بونە سەرمەشق بۆ ژنانی کوردستان و لە جیهاندا دەنگی دایەوە .
بەداخەوە زۆرێک لەو ژنانە بەو ئاواتەوە ماڵئاواییان لە ژیان کرد و زۆریان ئیستا پیرو پەککەوتەی ناو جێگان و مەخابن هێشتاش
مەترسی شەڕو پەرتەوازەیی لە ئارادایە و دۆخێکی شڵەژاوو نائارام لە وڵاتدا دەگوزەرێ.
لەلایەک ناتەبایی لایەنە ناوخۆکان و لەلایەک هەڕەشە و مەترسی وڵاتانی ناوچەیی بۆ سەر هەرێم و قەیرانە یەک لەسەر یەکەکان تەواو هاوڵاتیانی ئەم هەرێمەی توشی مەترسی ودڵە ڕاوکێ کردوەتەوە.
بۆیە ئەمڕۆ لە هەمو کاتێک زیاتر پێویستمان بەئاشتی و تەبایی و لێک تێگەیشتنە بۆ چارەسەری کێشەکان و بە ڕەنگاری پیلانی دەرەکی و کۆتایی هێنان بەم قەیرانانە و
گەڕاندنەوەی ئاشتی و ئارامی بۆ وڵات .

سەیوان ڕۆستەم

هاوشێوە

ڤیدیۆ