ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ڕۆژی مناڵانی جیهان لە مناڵانی کوردستان پیرۆزبێ

٦/١ڕۆژی جیهانی مناڵانە ئەم ڕۆژە بۆ بیرخستنەوەی
جیهانە کە مناڵان نەوەی دواڕۆژن هێزی ئایندەی هەر نەتەوەیەکن لە جیهاندا .
بایەخدان بە مناڵان و پەروەردەو تەندروستییان و پاراستنیان لە هەمو جۆرە توندو تیژی و خراپ مامەڵەکردنیان و ڕەخساندنی ژینگەیەکی ئارام دور لە ترسو توقاندن بۆ مناڵان لە مافە سەرەتاییەکانی مناڵانە و جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مناڵان جەختی لەسەر کردوەتەوە.
منداڵان زۆرترین قوربانی جەنگ و ململانێی سیاسی. و تەوژمە توندڕەوەکانن ،ڕێژەی مناڵانی بێبەش لە مافەسەرەتاییەکان لە سەرتاسەری جیهاندا ترسناکە ..
لە وڵاتی ئێمەشدا مناڵان لەدۆخێکی باشدا نین
و زۆر پێویستیان بە گرنگی دانی زیاترە . باری ئابوری خێزانەکان و بونی ئەو ڕێژە زۆرەی مناڵان لە کەمپی ئاوارەو
لاوازی خزمەتگوزاریەکان .کاریگەری زۆری لەسەر مناڵان دروستکردوە بوەتە هۆی دابڕانی
مناڵان لە خوێندن و دەستیان نەگات بە خزمەت گوزاریە کان .مناڵان ناچارن بۆ هاوکاری خێزانەکانیان پەنا بەرنە بەر ئیشکردن ئەمەش لە سروشتی مناڵی دوریان دەخاتەوە .
لەم ڕۆژەدا دووپاتی دەکەینەوە کەمناڵان نەوی دواڕۆژو هێزی ئایندەن دەبێت زیاتر
بایەخیان پێبدرێت .
پێرۆزبێ ڕۆژی مناڵان لە هەمو مناڵانی جیهان ومناڵانی کوردستان .

هاوشێوە

ڤیدیۆ