Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
شەش ژنی بەدیل گیراوی یەزیدی ئازاد دەكرێت – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

شەش ژنی بەدیل گیراوی یەزیدی ئازاد دەكرێت

ئەمرۆ شەش ژنی یەزیدی كە لەساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە رفێنرابوون و برابوونە وڵاتی سوریا ئازادكران.
لەراگەیەنراوێكیدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاوی كردۆتەوە نادیە موراد باڵیۆزی نیازپاكیی نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت” ئەم ژنە رزگاركراوانە كە لە ساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە بەدیل گیران لە قۆناغی منداڵیدابوون و لە عێراقەوە براونەتە سووریا و بەیانی ( ئەمڕۆ) رۆژی شەممە رزگاركران”.
هەروەها نادیە موراد باس لەوەدەكات كە هەرشەشیان سەرەتا دەگەڕێندرێنەوە هەولێر و پاشان تەسلیمی كەس و كاریان دەكرێتەوە.
باڵوێزی نیازپاكی نەتەوەیەكگرتوەكان دەشڵێت”رزگاركردنی ژن و منداڵانی ئێزدی لە دەستی داعش، هەڵمەتێكی مرۆیی بەردەوامە و ئاشناكردنەوەی ئەو 6 ژنەش بە خێزانەكانیان لە دوای نۆ ساڵ كە بەسەر ئەو كارەساتەدا تێپەڕیوە ئومێدی ئەوەمان پێدەدات كە دەتوانین كەسانی زیاتر رزگاربكەین و بەردەوامیش دەبین لە گەڕان بەدوای ئەو ژن و منداڵانەی كە هێشتا بێسەروشوێنن، بۆ ئەو مەبەستەش داوای هاوكاریمان لە هاوبەشە نێودەوڵەتییەكانمان كردووە”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ