بۆ گرنگی و بایەخدان بە تەندروستی
ژنان پێویستە ئاگادری خۆیان بن و هەمیشە خۆیان خۆشبوێت وهەوڵ بدەن جەستەیەکی
تەندروستیان هەبێت بۆ ئەوەی چێژ لە خۆشیەکانی ژیان ببینن .
بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ لە هۆڵی تەوار سیمینارێک بەڕێوە چو لە لایەن خاتو چلورە هەردیەوە کە بە تێرو تەسەلی باسی بابەتەکەی کرد و جەختی لەسەر کردەوە و بەشداربوانیش پرسیاری خۆیان لەسەر بابەتەکەکرد .
لە لێدوانێکدا سەبارەت بەگرنگی
ئەو بابەتە خاتو چلورە دەڵێ خواردنی تەندروست و باری دەرونی ئارام وبایەخ دانی
پێویست بە حەوانەوەو گۆی گرتن لە داواکاریەکان ی مێشکی خۆی بۆ پێویستیە جەستەییەکانی لە مافە سەرەتاییەکانی خۆیەتی.و هەموومان ئەزانین ئەگەر گرنگی بە تەندروستی خۆمان نەدەین ئەستەمە بتوانین گرنگی بە تەندروستی دەورو بەرو کەسانی تر بدەین و دووپاتی دەکەمەوەکە باری دەرونی ئارام و خواردنی
تەندروست لەهەموو شتێ گرنگترن .
شایانی باسە ئەم سیمینارە لەلایەن بەشی پەیوەندیەکانە وە ڕێکخرابو ژمارەیەکی زۆر ئەندام و کادیرانی بەشەکان وژنانو لقی سلێمانی بەشداربون .
ئامادە کردنی
تریفە و گوڵان
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای