(شادیەحسین ) بەڕێوبەری کشتوکاڵی گەرمیان
هەڵوێستەجوانەکەی بوەهۆی دڵخۆشی تەواوی جوتیارانی گەرمیان و دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا
لەوبارەیەوە
شادیەحسێن بەڕێوبەری کشتوکاڵی
گەرمیان تایبەت بەتەوار وتی:
پاش کەمکردنەوەى بڕى بەبازاڕکردنى بەرهەمى گەنمى جووتیارانى گەرمیان بۆ سایلۆ بە رێژەى (١١%) ( لە ٣٦٠٠٠ تەن بۆ ٣٢٠٠٠ تەن ) ، وەکو بەڕێوەبەرایەتى گشتى کشتوکاڵى گەرمیان لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەو کەمکردنەوەیە نەبوین و بەردەوام بوین لە هەوڵەکانمان بۆ چارەکردنى ئەو بابەتە .
(شادیەحسێن)ئاماژەی بەوەکرد: حاڵى جووتیارانى گەرمیانمان دەزانى و هەمولایەک دەزانێت جووتیارانى سنورى گەرمیان لەماوەى (٢) دوو ساڵى ڕابردودا ڕوبەڕووى ووشکەساڵیەکى سەخت بوەتەوە و زەرەر و زیانێکى گەورە لە داهات و بژێوى ژیانى خێزانیى جووتیار کەوتووە و لەبەرامبەریشدا نەتوانراوە قەرەبویش بکرێنەوە …
وتیشی : خۆشبەختانە بە هەوڵ و کۆششى بەڕێوەبەرایەتى گشتیمان و خودى بەڕێز (بەڕێوەبەرى گشتى) لە ڕێگەى نوسراوى فەرمى و پەیوەندى تەلەفۆنى یەوە ئەو بڕەى کە پێشوتر دانرابوو (٣٦٠٠٠) تەن وەکو خۆى بمێنێتەوە و لەسەر ئەو لیستە کاربکرێت
هەروەها لەڕێکەوتی ٢٠٢٣/٦/٥ دەستکرا بەوەرگرتنی گەنمی جوتیاران
لەکۆتایدا (شادیەحسین)بەتەواری وت :ئەمڕۆش داوا لەوجوتیارانە کرا سەردانی سایلۆی گەرمیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی پارەی گەنمەکانان
هاوژین شکور /کەلار
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای